ئەمڕۆ سێشەممە ٩/٨/٢٠٢٢ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێكی باڵای کونسولخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان کرد كە لە بەڕێزان جەیمی هامیل جێگری کونسولی گشتی و جەیمس شارلتۆن بەرپرسی کاروباری سیاسی و سالار ئەمین لە کاروباری سیاسیی كونسولخانەی بەریتانیا....
بەڕێز کاک محەمەدی حاجی محموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان. لە یادی چل و شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان, پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان و تەواوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، خەبات....
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧/٨/٢٠٢٢ بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم و شاندێكی یاوەری کرد کە بەمەبەستی تەواوبونی ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو. لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی....
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٨/٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کلێمنس سێمتنەر کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی جێگری سەرۆکیان کردبوو. بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی....
بەبۆنەی یادی ڕۆژی شەهیدانی ئاشوورییهوه، سەری ڕێز و وەفا بۆ گشت شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی سێمێل دادەنەوێنم کە بە شێوەیەکی دڕندانە و دوور لە هەستی مرۆڤایەتیی لەساڵی ١٩٣٣ لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆری ئەوکاتى عێراق، شەهید کران. مێژووی حوکمڕانیی عێراق ئەوە دەسەلمێنێ کە هیچ کاتێک گیانی نەتەوەی....
لە هەشتەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکاندا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم قوربانیانی ئەم کارەساتە مرۆییە دادەنەوێنم، کە بە شێوەیەکی بێویژدانانە دوور لە بنەماکانی ئەخلاقی، ئایینی، مرۆڤایەتی، کەوتنە بەر هێرش و پەلاماری تیرۆريستانی داعش و بێ جیاوازی لەنێوان ژن و پیاو، گەنج و پیر،....