Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
جێگری سەرۆک پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئێزیدییان دەکات جێگری سەرۆک پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئێزیدییان دەکات 02/08/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی هاوینه‌وه‌، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، دەخوازم لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بەسەر ببەن. هیوادرام ئەم جەژنەتان پڕ بێت لە خۆشی و کامەرانی، هەروەها ببێتە مایەی لەبیرکردنی ئەو ئێش....

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی هۆڵەندا کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی هۆڵەندا کۆبووەوە 01/08/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٨/١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هانس ئەیکەربوم کونسولی گشتیی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی جێگری سەرۆکیان کردبوو. بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسولی گشتیی هۆڵەندای....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا 31/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا، سەری ڕێز و وەفا بۆ گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزانی و هەموو ئەو ناوچانەی کە بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفال کەوتوونە دادەنەوێنم، بە چاوی شکۆ و ڕێزەوە لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان دەڕوانین کە ساڵەهای ساڵە ئازار دەچێژن لە چاوەڕوانيی ئازیزانیاندا و....

پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک بۆ سەری ساڵی نوێی کۆچی پەیامی پیرۆزبایيی جێگری سەرۆک بۆ سەری ساڵی نوێی کۆچی 30/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی و ساڵیادی هیجرەتی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. داواکارم لە یەزدان ساڵی نوێی کۆچی ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و کوژانەوەی ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی....

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان 25/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

لە یادی (١٣)هەمین ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و تەواوی کادر و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ دەخوازم. بزووتنەوەی گۆڕان ئەزموونێکی لە خەباتی مەدەنی و پرسە سیاسی و ئیدارییەکاندا بۆ باشتر....

جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە فەرەنسییه‌کان کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ فەرماندەی هێزە فەرەنسییه‌کان کۆبووەوە 25/07/2022 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٧/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ لانس فەرماندەی گشتیی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا و ‏شاندێکی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی ‏جێگری سەرۆکیان کردبوو. ‏ بەڕێز جێگری سەرۆک....