Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دادگه‌ى‌ باڵاى فيدراڵى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دادگه‌ى‌ باڵاى فيدراڵى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن 14/05/2024 | په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا سه‌ردانى به‌ڕێز دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵى كرد. له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى وڵات، بيروڕايان گۆڕييه‌وه و تيشكيان خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرسێك....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌ 11/05/2024 | په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2024/5/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵ کۆبووەوە. لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەكه‌ تاوتوێ....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت 07/05/2024 | په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

دوای كۆبوونەوە و دیداری دوو ڕۆژەیان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ناوەڕۆكی دیدار و كۆبوونەوەكانی و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بە گشتی كرد. سەرەتا بەڕێزیان....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى بازرگانيى عێراق، تاوتوێى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى بازرگانيى عێراق، تاوتوێى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن‌ 07/05/2024 | په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌سير داوود ئه‌لغورێرى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ تارانه‌، په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و....

سه‌رۆك نێچيرڤان و سه‌ركرده‌ عێراقييه‌كان، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆك نێچيرڤان و سه‌ركرده‌ عێراقييه‌كان، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن 28/04/2024 | په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت و ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌ 28/04/2024 | په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/4/28 له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى....