Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن 02/07/2019 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

خاتوو پڵاسخارد دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ هه‌ر پازده‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و هه‌ڵوێستی هه‌رێمى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رز نرخاند. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین....

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه‌ 29/06/2019 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پاراستنی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، نیشان دا. ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 29/6/2019 له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان....

شێخ محه‌مه‌د بن زايد پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات شێخ محه‌مه‌د بن زايد پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات 27/06/2019 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئالنهه‌ييان جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان....

نێچيرڤان بارزانى و شاندێكی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن نێچيرڤان بارزانى و شاندێكی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن 24/06/2019 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌ڕێزان ماتيۆ تيووله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق  و ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و شاندێكی یاوه‌ريان، جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان به‌ به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداريى ڕۆژى نيشتمانيى ئيتاليا ده‌كات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداريى ڕۆژى نيشتمانيى ئيتاليا ده‌كات 23/06/2019 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداريى ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی ئیتاليای كرد كه له‌لایه‌ن كونسولخانه‌ی گشتیی ئیتالياوه له هه‌ولێر ڕێكخرابوو.....

نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ 21/06/2019 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. به‌ڕێزيان هيواى خواست كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بێت و جه‌ختى له‌ خواستى توركيا بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ....