Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى توركيا كرد سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى توركيا كرد 21/02/2024 | هه‌واڵ

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/2/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌ به‌ڕێز مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت كرد كه ‌وه‌ك كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆتايى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى هات. له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد 21/02/2024 | هه‌واڵ

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/2/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو كاتى بونكا باڵيۆزى نوێى كه‌نه‌دا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕينى پشتيوانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ داواى....

كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو 18/02/2024 | هه‌واڵ

دواى به‌شدارييه‌كى‌ كاراى سێ ڕۆژی‌ له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا و كارنامه‌يه‌كى چڕى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى وڵاتان و شانده‌كانيان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كۆنفرانسه‌كه‌، كۆتايى به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا هێنا. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ديدارێكى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ديدارێكى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا 18/02/2024 | هه‌واڵ

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوايين ديداريدا له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيمانوێل بۆن و خاتوو ئان كلێر لوژاندر ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا، په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن 18/02/2024 | هه‌واڵ

هه‌ر له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/2/18، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو كايا كالاس سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيستۆنيا، كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منيدا، ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيستۆنيا....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا كۆبوونه‌وه‌ 18/02/2024 | هه‌واڵ

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/2/18، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو سێلێست واڵنده‌ر ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ عێراق و دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا....