Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئێزدييان ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئێزدييان ده‌كات 06/10/2023 | هه‌واڵ

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى جه‌ماى ئێزدييانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يامێكدا پيرۆزبايى له‌ ئێزدييان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى: جه‌ژنا جه‌مايێ ل هه‌مى خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ، عێراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن، ب گه‌رمى پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژن و بێهنڤه‌دانه‌كا ئارام....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيا ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيا ده‌كات 05/10/2023 | هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/10/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوره‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد كه‌ به‌ "ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه"‌ ناسراوه و له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه‌ له‌ هه‌ولێر، ساز كرا‌. له‌ ڕێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێزان نوێنه‌رانی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌يه‌كى....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌رپرسێكى ئه‌ليزێ كرد سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌رپرسێكى ئه‌ليزێ كرد 05/10/2023 | هه‌واڵ

شه‌وى چوارشه‌ممه‌ 2023/10/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز پاتریک دورێل ڕاوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافريكا کرد. له‌ ديدارێكدا ده‌ربارەى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز ئيمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى....

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ده‌كات 02/10/2023 | هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌بۆنه‌ی هەڵبژاردنیەوە به‌ لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست. لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز شێخ....

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات 02/10/2023 | هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان....

لێدوانێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ لێدوانێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ 01/10/2023 | هه‌واڵ

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات. تيرۆر و توندوتيژى، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه‌ كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌. بۆيه‌ جه‌خت له‌ كارى پێكه‌وه‌يى و پێوستيى بره‌ودان به‌ هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ ڕێگريكردن له‌ تيرۆر و سه‌رچاوه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌. سه‌رۆكايه‌تيى....