
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/1/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له خاتوو ڤيكتۆريا تايلۆر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و ڕێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و تێوهنهگلانى عێراق له ئاڵۆزى و پشێوييهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کرده‌وه.
