Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندى كۆلێژێكى سه‌ربازيى عێراقى كرد سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندى كۆلێژێكى سه‌ربازيى عێراقى كرد 07/05/2023 | هه‌واڵ

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2023/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى كۆلێژى به‌رگريى نيشتمانيى سه‌ر به‌ زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه‌ دامه‌زراوه‌يه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراقه‌ و قوتابيانى له‌ پله‌دارانى سه‌ربازى و....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌ 07/05/2023 | هه‌واڵ

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2023/5/7، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌ربا‌ره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چارەسەرکردنی كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: به‌غدا قووڵاييى ستراتيژى هه‌رێمى كوردستانه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: به‌غدا قووڵاييى ستراتيژى هه‌رێمى كوردستانه‌ 04/05/2023 | هه‌واڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2023، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌شداريى گفتوگۆيه‌كى سێیەم ڕۆژی دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە بەغدا كرد كە هەریەكە لە بەڕێزان محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و كەسایەتیی سیاسی و باڵیۆز....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه‌ 04/05/2023 | هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/5/4 له‌ به‌غدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکی حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى، كۆبوووه‌. لەکۆبوونەوەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئابووريی وڵات و گرنگيی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسیەکان بۆ پشتگیری له‌ حکوومەتى فيدراڵى و جێبەجێکردنى كارنامه‌كه‌ى، خرانه‌ به‌ر باس.....

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ 04/05/2023 | هه‌واڵ

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تى و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌يده‌ر فه‌يلى، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سياسيى حزبى شيووعيى كوردستان و وه‌زيرى پێشووترى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد 03/05/2023 | هه‌واڵ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد. له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆتێلى ڕۆتانا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه ‌چوو، خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا....