پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵات، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد. هه‌ردوولا به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان بۆ....
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى و گرنگيى هاريكارى هاوبه‌شى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى....
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سياسييه‌كانى عێراق، به سه‌ردانێكى يه‌ك ڕۆژه ده‌چێته‌وه به‌غدا. ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو پاش ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سهركۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و ژماره‌يه‌ك....
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022.11.26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان به‌ڕێز مارك تاكانۆ كرد كه له ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامانى كۆنگرێس و ديپلۆماتكاران پێكهاتبوو. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه خاتوو ئالينا ڕۆنامۆوسكى باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، بره‌ودان به....
ئه‌مڕۆ 25ى نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييهك بۆ خه‌بات و ئازادى و مافه‌كانى ژن و يه‌كسانی دووپات دهكهينهوه. وه‌ك هه‌ميشه له هه‌وڵ و كار و كۆشش به‌رده‌وام ده‌بين بۆ به‌ده‌ستهێنانى زياتر و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و هێنانهكايهى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك....
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022.11.23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى شارى دهۆكى كرد و به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و پێنج قوربانييهدا كرد كه شه‌وى پێر دووشه‌ممه له ئه‌نجامى ڕووداوێكى دڵته‌زێنى ته‌قينه‌وه‌ى غازدا، گيانيان له ده‌ست دا و زياتر له (30) كه‌سى ديكه‌ش بريندار....