2020-01-27T17:16:47.000000Z
ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.
پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.
نێچيرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
27/1/2020