Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2019-07-17T12:39:14.000000Z
لێدوان

به‌ توندی ئه‌و تاوانکارییه‌ ترسنۆکه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین که‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه‌.

له‌ کاتێکدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌که‌ ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ڕێگه‌ ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه‌ تا ده‌دۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان

١٧/٧/٢٠١٩