Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە 19/05/2025 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/5/19 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، بە....

کونسوڵی گشتیی هەنگاریا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات کونسوڵی گشتیی هەنگاریا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات 19/05/2025 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/5/19 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەتیلا تۆس کرد.لە دیدارەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز ئەتیلا تۆس ـی لە....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا 15/05/2025 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

لە یادی شەست و سێیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایییەکی گەرم لە سەرۆک و مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم، هەمیشە لە پێشکەوتن و برەودانی زیاتردابن لە بواری زانست و زانیاریدا.یەکێتيی مامۆستایانی کوردستان لە کاری پیشەییانەی خۆیاندا هەمیشە پێشەنگ....

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کرد 12/05/2025 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/5/12 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤيتكه،‌ كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانيا لە هەرێمی کوردستان، کرد.لە دیدارێکدا کە بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری دەرەوە ئامادەی بوو، پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا....

نوێنەری سەرۆک ساڵیادی سەرکەوتنی (جەنگی مەزنی نیشتمانی) لە ڕووسیای فیدراڵ پیرۆز کرد نوێنەری سەرۆک ساڵیادی سەرکەوتنی (جەنگی مەزنی نیشتمانی) لە ڕووسیای فیدراڵ پیرۆز کرد 11/05/2025 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/5/11 لە هەولێر، بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی هەشتا ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانیدا کرد کە کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان ڕێکیخستبوو و له‌ ڕووسیا به‌ ڕۆژی (سەرکەوتنی مەزنی....

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کۆبووەوە 07/05/2025 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/7، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سینچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردەوە و خواستی....