Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتییەوە لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتییەوە 24/11/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/24، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە. سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە....

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد 19/11/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/11/19، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز لیو جون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان، کرد.لە دیدارێکدا کە بەڕێز نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی ئامادەی بوو، قۆناغی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی....

جێگری سەرۆک پێشوازیی لە فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا کرد جێگری سەرۆک پێشوازیی لە فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا کرد 17/11/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/11/18, بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کۆڵۆنێل جیانکارلۆ فامبرینی کرد.بەڕێز جێگرى سەرۆک، بە سوپاس و پێزانینەوە لە ڕۆڵی کۆڵۆنێل فامبرینی لە....

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی بازرگانیی کوردستان ـ ئەمەریکا کۆبووەوە شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی لەگەڵ ئەنجومەنی بازرگانیی کوردستان ـ ئەمەریکا کۆبووەوە 17/11/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/17 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانیی کوردستان ـ ئەمەریکا ( USKBC) کرد کە لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو. دواتر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا،....

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 17/11/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/17 لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی لیوای هاوبەشی پێشمەرگەدا تەقییەوە. لە ئەنجامدا، عەقید سامان صابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی ٣ی لیوای یەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، عەقید محەمەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی....

جێگری سەرۆک پێشوازیی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد جێگری سەرۆک پێشوازیی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد 15/11/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ هەینی 2024/11/15 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، پێشوازیی لە بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، کرد.لە دیدارێکدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک، بە پێزانینەوە لە ئەرک و ڕۆڵی بەڕێز ماتسومۆتۆ لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی....