شاندێکی سهرۆکایهتی بۆ سهرهخۆشی سهردانی کونسولخانهی ڕووسیا دهکات
26/03/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
ئهمڕۆ سێشهممه ٢٠٢٤/٣/٢٦ شاندێکی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان به سهرۆکایهتیی بهڕێز فهوزی ههریری، سهرۆکی دیوان و ژمارهیهک له ڕاوێژکاران و بهرپرسان له سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، بۆ گهیاندنی پرسه و سهرهخۆشی بۆ قوربانیانی هێرشه تیرۆرستییهکهی ڕۆژی ههینیی ڕابردووی مۆسکۆ، سهردانی کونسولخانهی گشتیی ڕووسیایان له ههولێر....
جێگری سەرۆک لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆبووەوە
23/03/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
ئەمڕۆ شهممه ٢٠٢٤/٣/٢٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی له بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی ژاپۆن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندییە کولتووری و ڕۆشنبیری و پەروەردییەکان، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی....
پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
20/03/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی (٢٧٢٤)ی کوردی، پیرۆزباییەکی گەرم لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، گشت کوردستانیانی خۆشەویست، پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕەوەندی کوردی لەهەر کوێیەکی جیهاندا هەبن دەکەم، ئومێدەوارم ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارام و پڕ لە بەختەوەری بەسەر ببەن. ئاگری نەورۆز....
سەرۆكی دیوان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەكات
20/03/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/3/2024 بەڕێز فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێز كۆنسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە بەگشتی و پێشهاتەكانی عێراق....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا
16/03/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
شەهیدبوونی پێنج هەزار ڕۆحی بێتاوان و خەمی بێکۆتای هەزاران کەس و ئاوارەیی و دەربەدەربوونیان لەسهر ماڵ و حاڵیان، جگە لە پێناسەی جینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزیی نەتەوەیەک کە نەتەوەی کوردی پێ دەگوترێ، هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێ. ڕێككهوتی ١٩٨٨/٣/١٦ ڕووی ڕاستەقینەی دڕندەترین ڕژێمی دیکتاتۆر بەرامبەر....
جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
15/03/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/٣/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر - بەغدا و چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان، قۆناغەکانی بەڕێوەچوونی....