پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ئەنفالی گەرمیاندا
14/04/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
لەم یادە کارەساتبار و پڕ لە شکۆیەدا، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم، سڵاو لە کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەکەم کە بەردەوام ژیان لەگەڵ ئازارێکی بێکۆتا بەڕێدەکەن و هەمیشە لە چاوەڕوانیی هێنانەوەی ڕووفاتی ئازیزانیاندان، ئەمەش نیشانەی....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆردا
09/04/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
٢١ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ گەلی کورد و عێراق لە ژێر زوڵم و ستەم ڕزگاری بوو و کۆتایی بە دەسەڵاتی چەندین ساڵەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە عێراق و ناوچەکە هێنرا کە لەلایەن جۆرج بوشی سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرووەکانی ئەمریکاوه بە هاوپەیمانییەتی لەگەڵ بەریتانیا....
سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه
08/04/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/4/8 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و نيگه‌رانى و تێبينيى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين....
پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
07/04/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
بەڕێز دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاواییی خاتوو (کارۆلینا مۆنتیسۆری) هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەییی خۆی گیانی....
پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا
04/04/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
(٤٤)ساڵ تێپەڕ دەبێت بە سەر جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا، لەم ڕۆژەدا بە شکۆوە یادی قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە کە لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕەگەزی هاتن. کوردانی فەیلی مێژوویەکی دێرینیان هەیە لە ناوچەکەدا و پێکهاتەیەکی گرنگی عێراق و....
سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ كونسولى گشتيى به‌ریتانيا كۆبووه‌وه
02/04/2024
|
ھەواڵی سەرۆکایەتی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/4/2 به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جه‌يمس گۆڵدمه‌ن كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد. له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان و بۆچوون و تێبينيى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ....