Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2023-05-15T18:49:05.000000Z
لێدوان هه‌واڵ ھەواڵی سەرۆکایەتی

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه‌ گوایه‌ کۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!

لێره‌وه‌ ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ هه‌ڵبه‌ستراو و دووره‌ له‌ ڕاستی. نه‌‌ هیچ کۆبوونه‌وه‌ و داوایه‌کی وا کراوه‌، نه‌ هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ٢٠٢٣/٥/١٥