
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆك و وه‌زیری كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ....

به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته....

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/7/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى، كۆبووه‌وه.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى....

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/7/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، سه‌ره‌خۆشيى له ڕۆژنامه‌نووسى ديار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنيى كوردستان بيست و چوار، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د زاويتى و خانه‌واده و كه‌سوكاريان كرد. به‌ڕێزيان وێڕاى هاوخه‌مى، هيواى خواست....

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٥/٧/١١ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له شاندی سه‌رۆکایه‌تیی ده‌م پارتی و ژماره‌یه‌ک له سیاسه‌تمدارانی کورد کرد که ئه‌مڕۆ به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمی چه‌کدانانی گرووپێکی په‌که‌که‌دا، کردبوو.له دیدارێکدا شانده‌که سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی....

پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ين كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى....