Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

يادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

2022-02-12T18:32:51.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/2/2022 به‌ نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆك، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا كرد كه‌ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ڕێكخرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك، نامه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاده‌ستی به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ نامه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایيی یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی و ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی دێرین و دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پێشخستنی زياترى بواركانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا، دووپات كرده‌وه‌.