Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2022-07-10T11:26:55.000000Z
پەیام و پەیوەندی

بۆ بنه‌ماڵه‌ى ڕێزدارى پێشه‌وا قازى محه‌مه‌دى نه‌مر

كۆچى دوايى و له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕ و يادگارى پێشه‌وا قازى، خه‌مبارى كردين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و ته‌واوى كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو و گه‌لى كورد به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌متانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گيانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات. يادى به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/10