Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی پیرۆزباییی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ پەیڕەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس

2020-01-06T12:01:24.000000Z
لێدوان

جەژنی لەداییکبوونی حەزرەتی مەسیح بە گەرمى لە هەموو خوشک و برایانى پەیڕەوانى کەنیسەی ئەرمەنیی ئەرتۆدۆکس لە کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشیی کوردستانییان و سەرجەم گەلان و بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەماندا.

هەرێمى کوردستان، لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ماف و ئازادییەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانیەتی، لەم یادەدا جەخت لە پاراستن و پتەوترکردنی بنەماکانی ئەم کولتوور و بەهایانە دەکەینەوە و هەموومان پێکەوە لەپێناو قووڵکردنەوەیاندا کاردەکەین.

جەژن و پشوویەکى ئارام بۆ هەمووان دەخوازم و هەموو ساڵێک بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

6/1/2020