لە یادی بیست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیووعیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و تەواوی کادر و لایەنگرانی حزبی شیووعیی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ دەخوازم.
حزبی شیووعیی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی لەپێناو داوا ڕەواکانی گەل و نیشتیماندا هەیە و هەمیشە قوربانییان بۆی داوە. هیواخوازم لەم یادەدا لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەییدا هەنگاو بنێین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٦/٣٠