Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزلێنان لە کونسوڵی گشتیی هیندستان ڕێکخست

2025-05-06T12:52:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ سێشەممە 2025/5/6، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانی بۆ بەڕێز مادان گۆپال، ڕێکخست.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێرای ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەڕێز سومین پاجی، باڵیۆزی هیندستانیش لە عێراق ئامادەی بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان بە پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی بەڕێز گۆپال لە ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستاندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز مادان گۆپال، خۆشحاڵیی بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە دەربڕی و سوپاسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان، هاوکار و هاریکاری سەرخستنی ئەرک و کارەکانی بوون.