Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا

2026-01-19T08:36:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی لە ئەمەریکایە. لە سەردانەکەیدا، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا ئەنجام دەدات، هەروەها سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، هەڵسەنگاندن و شیکاری سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و ئەندامانی کۆنگرێس، ئاڵوگۆڕ دەکات.