لە بارەگای کۆنگرێسی ئەمەریکا لە واشنتۆن، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز جیم هایمس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندييهكانى نێوان ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشە و ناکۆکییەکانی هەولێر ـ بەغدا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە خرایە بەر باس و هەردوولا لەسەر پێویستیی سەرخستنی پرۆسەکە و خێراکردنی ئەو قۆناغانەی کە ماون، هاوڕا بوون.