Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ ڕاوێژکاری سیاسیی ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە

2026-01-21T10:28:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/1/21 لە واشنتۆن، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئێریک تراگەر، توێژەر و ڕاوێژکاری سیاسیی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە؛ سەبارەت بە ئاڵۆزی و پەرەسەندنە سەربازییەکانیش لە سووریا، وێڕای هەڵسەنگاندنی لێکەوتەی ڕووداوەکان، مەترسییەکانی تیرۆر و داعش ـیان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کرد و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانیان، دووپات کردەوە.