Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکات

2025-03-31T11:49:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی و لایەنگرانی حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە کاری سیاسیی و ڕێکخراوەییدا.

حزبی شیووعی عێراقی و کوردستانی لە خەباتی شۆڕشگێڕییاندا ڕۆڵێکی کاریگەر و مێژوویەکی جوان و پڕ لە سەروەرییان هەبووە، هەمیشە قوربانییان بەخشیووە بۆ گەییشتن بە ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان، هەروەها پارێزەری پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بوونە، هەم لە ڕابردوو و هەم لە ئێستاشدا.

دروود بۆ گیانی شەهیدانی حزبی شیووعیی و گشت شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازانی کوردستان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/3/31