لە یادی (31) ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزان ئەمینداری گشتی، ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، ئومێدەوارم گشت لایەنە سیاسییەکان لەژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی، هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان کە بە خەبات و قوربانیدان بەدەستهاتوون، هەروەها گفتوگۆ بکرێت بە ئامراز بۆ چارەسەری ڕیشەییی ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی کە لە بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەرێمەکەماندا هەن، ئەمەش لەپێناو ئاشتی و ئارامیی هەرێمەکەمان و خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستاندا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/2/6