
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عزه‌ت شابه‌نده‌ر سياسهتمهدارى عێراقى، خۆپيشاندانه‌كان و دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌کانی به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق و چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و هه‌وڵه‌کان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و ڕێگری‌کردن له فراوانبوونى توندوتیژییان تاوتوێ کرد.
له دیدارێکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٨/١٠/٢٠١٩ له هه‌ولێر، پێشبينييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سياسى له ئێستا و داهاتووى عێراقدا، چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و پێشهاته‌كان له سووريا و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی خرانه به‌ر باس.