
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/17 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرو کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی دیوان، بە سوپاس و پێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی بەڕێز میکیهیرو لە ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز ئاراکاوا میکیهیرو، وێڕای ستایشکردنی هاوکاری و پشتیوانیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییان لە سەرخستنی ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا، پێگەی هەرێمەکەی لە عێراق و ناوچەکەدا بە گرنگ وەسف کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.