
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/1/2022 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری پێشووی عیراق، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د مه‌عسووم خدری برایان، سه‌ره‌خۆشی لێکرد و وێڕای ده‌ربڕینی پرسه و هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووری به خانه‌واده و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ببه‌خشێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسووم بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له پرسه‌که‌یاندا، سوپاس و پێزانینی پێشکه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد.