Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كۆچكردوو سه‌ڵاح كوێخا ده‌كات

2020-09-29T09:28:15.000000Z
لێدوان

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيانى كۆچكردوو سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان ده‌كه‌م كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوايى كرد. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارين خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

كاك سەڵاح کوێخا نموونه‌یە‌كی جوانی بە‌رپرسیاریە‌تی پێشكە‌ش كرد و كاديرێكى ماندوونه‌ناس، دڵسۆز و كارامه‌ى لێهاتوو بوو، ساڵانێكى دوور و درێژى ته‌مه‌نى به‌ خزمه‌ت و پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌خشى، ئه‌و ساڵانه‌ى سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى گه‌رميان بوو، له‌ نزيكه‌وه‌ كارمان پێكه‌وه‌ كردووه‌ و هه‌ميشه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌وه‌ ويستوويه‌تى ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به‌ گه‌رميان و گە‌رمیانییە‌كان بكات، كار و ئه‌ركه‌كانى به‌ خه‌مخۆرى به‌ڕێ ده‌كرد و زۆر مه‌به‌ستى بوو زۆرترين ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بگاته‌ خه‌ڵكى قوربانيده‌رى گه‌رميان و كه‌سوكارى سە‌ربە‌رزی ئه‌نفالكراوان.

گيانى شاد و يادى به‌ خێر.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

29/9/2020