سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيريى سويدى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه مرۆييه‌كانى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێم كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ سويد دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئان ليند وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سويد، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تيى هاوكاريكردنيان، خۆپيشاندانه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گرنگيى هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، تاوتوێ كران.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ليند سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش و له پاراستنى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و داڵده‌دان و هاوكاريكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕى.