![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2020/01/NB_Serokwezirani-Urdin-22-1-2020.jpeg)
هه‌ر له په‌راوێزى به‌شداريكردنيدا له كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به به‌ڕێز عومه‌ر ئه‌لڕه‌زاز سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوردن كه‌وت.
هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و گرنگيى به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولايه‌نه‌يان تاوتوێ كرد.