
ئه‌مڕۆ 31ى ئازار، پيرۆزباييى يادى دامه‌زراندنى هه‌ردوو حزبى شيووعيى عێراق و كوردستان، له سهركردايهتيى هه‌ردوو حزب و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر و لايه‌نگرانيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به پێزانينه‌وه له مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و ڕۆڵى نيشتمانيى هه‌ردوو حزب له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌يى و به‌شدارييان له بزووتنه‌وه و ژيانى سياسيدا دهڕوانين، هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه يادى هه‌موو ئه‌و تێكۆشهرانهيان دهكهينهوه كه ته‌مه‌نێكى درێژيان بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و نيشتمان له ڕيزه‌كانى حزبى شيووعيدا به‌سه‌ر برد.
سڵاو له گيانى شههيدانى حزبى شيووعى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/31