Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نێچیرڤان بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە

2020-12-01T15:57:51.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

ئەمڕۆ سێشەممە 1/12/2020 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا و قەیرانى دارایی کە دۆخێکى سەختى هێناوەتە ئاراوە و کاریگەرییەکى نەرێنى کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانى هاووڵاتیان، کێشەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى فیدراڵى عێراق و گفتوگۆ و هەوڵى چارەسەرکردنیان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگى و پێویستیى یەکڕیزى و تەبایى و هاریکاریى نێوان لایەن و پێکهاتەکانى هەرێمى کوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە و سەختییەکان و بەرەنگاربوونەوەى تەحەدییەکانى قۆناناغەکە و داهاتوو کردەوە.