Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دۆخی ناوچه‌که‌ ‌تاوتوێ ده‌که‌ن

2019-10-29T07:21:04.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ و زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری و هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسلخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێ کرد.

دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌ و کاریگه‌رییه‌کانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له‌ ده‌وحه‌ و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا تیایدا به‌شدار بوون.