له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن،
سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا
به‌گه‌رمى پيرۆزباييتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستى هێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و ڕوانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين.
دووباره پيرۆزبايى له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكوومه‌تى داهاتووتان و ئارامى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ گه‌لى به‌ريتانيا ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
13/12/2019