به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر داواى فەرمیى به‌ڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، بۆ به‌شداريكردن له ڕێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات بۆ فڕۆكه‌وانيى گه‌وره‌ى فۆرمولا يه‌ك، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2019 بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتنە ئەبو زەبی.
له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌دا چاویان کەوت به هه‌ر يه‌ك له به‌ڕێزان شێح محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبو زەبى، شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد، جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆك وه‌زيران، وه‌زيرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، مير محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه، ئه‌رمين سه‌ركيسيان سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، ڕوستم مينيخانۆف سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌يه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زيرانى وڵاتان و میوانانى ڕێوڕه‌سمه‌كه.
دواى ته‌واوببونى ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.