Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

له‌به‌رده‌م سه‌رۆكدا، پارێزگارى نوێى دهۆك سوێندى ياسايى خوارد

2020-06-29T12:59:51.000000Z
دەستبەکاربوون

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/6/2020 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز د. عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى تازه‌ى دهۆك، سوێندى ياسايى خوارد.

له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى دهۆك كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و كارى تازه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕابردووى كار و خزمه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ى به‌ڕێزيان كرد، به‌و هيواى بتوانێت خزمه‌تى زياترى پارێزگاى دهۆك بكات.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌ترووشى، پارێزگارى پێشووى دهۆك كرد كه‌ له‌ كاتێكى هه‌ستيار و سه‌رده‌مى قه‌يرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ پارێزگاى دهۆك كردووه‌ و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ هه‌ر ئه‌رك و كارێكى تازه‌دا بۆ خواست.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز پارێزگارى تازه‌ى دهۆك دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك خزمه‌ت به‌ پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به‌ باشترين شێوه‌ جێبه‌جێ بكات.