Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2026-01-20T19:56:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخەوە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی نێوان سوپای سووریا و هەسەدە، بۆتە مایەی نیگەرانیی خەڵکی کوردستان و گشت کوردێکی دڵسۆز، ئێمەش بەوپەڕی نیگەرانییەوە لەم بارودۆخە ناهەموارە دەڕوانین و هیواخوازین ئاڵۆزییەکان لەوە زیاتر گەشە نەکەن و کێشەکان قووڵتر نەبنەوە، مێزی گفتوگۆ بکرێت بە کلیلی چارەسەر بۆ ئەو کێشانەی کە هەن.

داواکارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانەی کە لە نێوان هێزەكانی سوپای سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئارادان، بە پاڵپشتیی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی ڕابگیرێن و چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ دۆخەکە بدۆزرێتەوە، کە مافی گەلی کوردی لە ناوچەکەدا تێدا بپارێزرێت، لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی خاکی سووریا و ناوچەکە بەگشتی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/1/20