
ئاڵای کوردستان ناسنامەی نەتەوەیی و هەبوونی گەلی کورد و سیمبولی گیانفیداییە، قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ژێر ئاڵای کوردستان بنیاتنراوە، ئەم ئاڵایە هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدان و ئاشتی و ژیانەوە و دەرکەوتنی ئاسۆی نەتەوەی کوردە، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە بیپارێزین بە گیانی برایەتی و پێکەوەیی و یەکتر قبووڵکردن.
لەم بۆنە پڕ شکۆیەدا کە ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، پیرۆزباییەکی گەرم لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم.
هیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی بیری نیشتیمانپەروەری و پاراستنی یەکڕیزی و تەباییی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و یەکگوتاری و یەکهەڵوێستیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، چونکە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە بۆ بەدەستهێنانی مافه دەستوورییەکانمان لە عێراقدا.
درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی لەپێناو ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستان گیانیان بەخشی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/17