Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا

2026-02-21T07:17:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، کە ناسنامە و پێناسەی نەتەوەکان دیاری دەکات، پیرۆزبایییەکی گەرم لە نەتەوەی کورد و کوردستانییانی ئازیز و گشت پێکهاتە نەتەوەیییەکانی کوردستان و عێراق بەگشتی دەکەین.

لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جەخت لە دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگی کوردی و پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی دەکەینەوە، چونکە پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و مرۆیییە لە سەر گشت تاکێکمان، بۆیە گرنگە هەمووان لە پاراستن و هێشتنەوەیدا بەشدارێکی کارا بین، لە هەمان کاتدا داکۆکیکردن لە زمانی دایک (کوردی) داکۆکیکردنە لە بوونمان، هەروەها فاکتەرێکی سەرەکی و بنچینەیی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییشمانە.

لەم یادەدا، ڕۆڵی گشت ئەو ڕۆشنبیر و کەسایەتی و مامۆستایانەی، کە بەردەوام و بە بایەخێکی زۆرەوە لە خەمی دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگ و زمانی کوردیدا بوونە، بەرز دەنرخێنین و هەمیشە جێگای ڕێز و ستایشن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/21