
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت مسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم لەم مانگە پیرۆزەدا دەرگای خێر و خۆشی بە ڕووی هەموواندا بکرێتەوە و خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەکمان قبووڵ بکات.
هیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەموو هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکڕیزی و تەبایی بڕۆن و گیانی لێبوردەیی و ئاشتەوایی نێوانمان بکەین بە ئامرازی چارەسەری گشت کێشە و ئاڵنگارییەکانی نێو پرۆسەی سیاسی، لەپێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسوودە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکەمان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/2/28