Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی پیرۆزباییی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا

2026-03-08T08:03:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

لە یادی 8ی ئاداردا، کە ڕۆژی جیهانیی ژنانە پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی ژنانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیوای بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنیان لە سەرجەم کایەکانی ژیاندا بۆ دەخوازم.

بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە خەبات و قوربانیدانی ژنانی کوردستان دەڕوانین، چونکە بە درێژاییی مێژووی ناوچەکە لە پاڵ قورسایییەكان و زەحمەتییەکانی ژیاندا، هەمیشە بەشدارێکی کاراش بوونە لە خەباتی شار و شاخ و خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا.

ڕۆژی هەشتی ئادار بیرخەرەوەی زەحمەتییەکانی ژنانە بۆ ژیانێکی پڕ لە شکۆمەندی، بۆیە گرنگە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کەوا مافی مرۆڤیان تێدا پارێزراوە، هەوڵی بنبڕکردنی کولتووری توندوتیژی دژ بە ژنان بدرێت، چونکە کۆمەڵگەی پێشکەوتوو بەندە بە پاراستنی شکۆ و مافی تەواوەتیی ژنەوە.

هەمیشە بەرز و شکۆدار بێت هەشتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
8 ی ئاداری 2026