سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى خۆى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رۆك ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا دووپات كرده‌وه و ستايشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له پشتگيريى به‌رده‌وامى له هه‌رێمى كوردستان و مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان و هاوكاريى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد، سه‌رۆك ماكرۆنيش دووپاتى كرده‌وه كه له سه‌ره‌دانى داهاتوويدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزيكه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمی کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك ماكرۆن ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشاندنى داعش به‌رز نرخاند و وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگيريى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌قامگيريى عێراق به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌بێت و له‌مباره‌يه‌شه‌وه هاوكاريى فه‌ڕه‌نسا و دۆستانى له كۆمه‌ڵكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێويست زانرا.
پاراستنى سه‌روه‌ريى عێراق و به‌رده‌واميى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گژرييه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولاش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه به‌ر باس كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانى شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.