
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/1/2020 له يه‌كه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهاندا له داڤۆس، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جيهان، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه له‌لايه‌ن به‌ڕێز كلاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆربه‌ندى ئابووريى جيهان له داڤۆس و خاتوو هليدا شوابى هاوسه‌رييه‌وه، له يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕێكخرا بوو.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز کلاوس شواب به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی سه‌رکه‌ده‌کانی جیهان له یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆڕبه‌نده‌که ده‌ربڕی.
هه‌ر له ميانى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چاوى به ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه كه‌وت.




