2022-09-11T12:46:49.000000Z
بەڕێز سەرۆكی یانەی تۆپی پێی دهۆك
بەبۆنەی سەركەوتنی تیپی تۆپی پێی یانەی دهۆكەوە بۆ خولی نایابی یانهکانی عێراق، بە گەرمیی پیرۆزبایی لە خۆتان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەكەتان، لە ڕێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لە هەموو هاندەرانی یانەكەتان و وەرزشوانانی كوردستان دهکهم.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پشتیوانیی خۆمان بۆ وەرزشوانان و گەشە و پێشكەوتنی وەرزش لە كوردستاندا دەكەینەوە. بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانینە ئەم سەركەوتنەتان و چاوەڕێی سەركەوتنی زیاترتان لێدەكەین.
نێچیرڤان بارزانی
سهرۆکی ههرێمی کوردستان
٢٠٢٢/٩/١١