Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد ده‌كات

2023-02-10T06:55:05.000000Z
پەیام و پەیوەندی

يادى په‌نجا و سێ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، به‌ گه‌رمى له‌ مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێز و شكۆوه‌، له‌ خه‌بات و كۆششى زياتر له‌ نيو سه‌ده‌ى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد ده‌ڕوانين. خزمه‌تى ديار و به‌رچاويان به‌ وێژه‌ و زمان و كولتوورى كوردى و هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانييان له‌ سه‌رده‌مى پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشانى گه‌لى كوردستاندا بۆ ئازادى، به‌رز ده‌نرخێنين.

له‌ كاتێكدا ئه‌م ياده‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌، جه‌خت له گرنگيى ئاماده‌يى و ڕۆڵى كاريگه‌رى نووسه‌ران ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ بره‌ودان به‌ گيانى نيشتمانپه‌روه‌رى و چه‌مك و به‌ها مرۆييه‌كان، بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو، پێشخستنى زمان و وێژه‌، پاراستنى ناسنامه‌ و كولتوورى كوردى و قووڵكردنه‌وه‌ى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى.

سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى نووسه‌رانى شه‌هيد كه‌ له‌پێناوى ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا گيانيان به‌خشى. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان به‌ نووسين و داهێنان و خزمه‌تى زمان و وێژه‌ى كوردى به‌خشى. ياديان هه‌ميشه‌ به‌ خێر و سڵاو له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزيان.

چاومان له‌ به‌رهه‌م و به‌رده‌وامى و داهێنانى زياترى نووسه‌رانى كورد و كوردستانه و وه‌ك هه‌ميشه‌ هه‌موو پشگيرييه‌كى ئێمه‌يان ده‌بێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/2/10