به بۆنه‌ى كۆتاييهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له يه‌ك به يه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەنديی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تيى گشتيى يه‌كێتى و ته‌واوى كاديران و ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌يى و پێگه‌يه‌كى كاريگه‌ره، به سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق و خزمه‌تكردنى زياترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه كوردستانييه‌كاندا بگێڕێت.
هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به ڕێزه‌وه يادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
27/12/2019