Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌ ده‌كات

2022-01-10T06:42:38.000000Z
پەیام و پەیوەندی

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ردوو جێگرانى يه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

هيوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌يه‌كى سياسيى دروست له‌ وڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عيراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى ئاراسته‌ بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زياتر و ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتييان.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/10